ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، میدیاکانی ئاڵمان بڵاویان کردەوە کە بە هاویشتنی "کۆکتۆل مۆلۆتۆف" لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر بینای کۆنسولگەریی ڕێژیمی ئێران و ئاگری تێبەردراوە.
ئەو ڕووداوە زیانی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی مادی بە ئەو بینایە گەیشتووە.
هەروەها پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان لەو پەیوەندییەدا دەست پێکردووە و دەڵێن کە تەنیا هۆکاری سیاسی لە پشت ئەو هێرشەوە نەبووە.
ئەو هێرشە هاوکات بووە لەگەڵ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دژبەرانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە "هامبورگ" بۆ ساڵیادی قوربانییانی خەزەڵوەری ٩٨.
کۆنسولگەری و باڵوێزخانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی بیانی بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژاوایی، بوونەتە مەکۆی پیلانداڕشتن بۆ ئاژاوەگێڕی و تێرۆر و بوونە بە پەناگەی تێرۆریستان.