کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداری لە یادی دامەزرانی کۆمەڵە کرد

20:18 - 4 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە یادی دامەزرانی کۆمەڵە کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕێورەسمێکی بە بۆنەی یادی دامەزرانیەوە لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوە برد و شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە لە سەر بانگهێشتکردنی ئەو حیزبە ، بەشداریی ڕێوڕەسمەکەی کرد.

شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە موختار هووشمەند و حامید بەراتی، پەیامی پیڕۆزبایی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرد.