کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ ژمارەیەک چالاکی سیاسی بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند مانیان لە خواردن گرتووە

19:09 - 20 جۆزەردان 2716

کوردستان میدیا: بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی دۆسیەی نوێی وەزارەتی ئیتلاعات لەمەڕ هەوڵدان بۆ سەپاندنی حوکمی نوێ بەسەر ‌ محەممەد سدیق کەبوودوەنددا، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات شەپۆلێکی پشتیوانی لە ناوبراو دەستی پێکردووە.

بە دوای مانگرتنی محەممەد سدیق کەبوودوەند سەرۆکی بەندکراوی ڕێکخراوی مافی مڕۆڤی کوردستان، کە نزیک بە دە ساڵە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دایە و بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی دۆسیەی نوێی وەزارەتی ئیتلاعات لەمەڕ هەوڵدان بۆ سەپاندنی حوکمی نوێ بەسەری‌دا، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات شەپۆلێکی پشتیوانی لە ناوبراو دەستی پێکردووە.

جگە لەوەی لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە لایەن کومیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە و بەتایبەت بە دوای بانگەوازی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات، ئاکسیۆنی پشتیوانی لە کەبوودوەند بەڕێوە چوو. لە شاری بێرڵینی پێتەختی وڵاتی ئاڵمانیش، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی کورد بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرتووە، کە لە نێویاندا هەرکام لە ئەندامانی حیزببەهمەن کەریمی، فایەقی ئەمینی و فەرزانە ڕەزەویش بەشداری مانگرتنەکەن.

15262.jpg