کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵووێری بازرگانیی ئێران و عەرەبستان گەیشتووەتە سیفر

17:43 - 28 رەزبەر 2720

لە ٦ مانگی سەەرەتای ئەمساڵدا ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عەرەبستان گەیشتووەتە سیفر هەروەها بەحرەین هاوشێوەی عەرەبستان پێوەندیی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران پچڕاندووە.

کاربەدەستێکی ڕێژیمی ئێران باسی لە دابەزینی بەرچاوی هەناردەکردنی کەلوپەل بۆ دەرەوەی ئێران کردووە.

سەرچاوە داراییەکانی ڕێژیمی ئێران وەک پارە لە عێراق دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی زانیارییەکان ٢ میلیارد دۆلار پارەی قەرزی ئێران لە عێراق دەستی بەسەردا گیراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا سەرۆکی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی عێراقی کردووە بۆ ئەوەی پارە بلۆکەکراوەکانی ڕێژیمی ئێران ئازاد بکات.