
کوردستان میدیا: هیندوستان ناوێکی شەڕکەری بۆ کەنداو و دەریای عومان ڕەوانە کرد و ئەرکی ئەو ناوەی هیند، ئەمنییەتی دەریایی ڕاگەیەندراوە.
ئاژانسی هەواڵدەریی "پی.تی.ئای" هیندوستان بڵاوی کردووەتەوە کە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی گەشت و سیخوڕیی هەوایی لە ناوچەی کەنداو و دەریای عومان، ئەو وڵاتە چەند ناوی بۆ کەنداو و دەریای عومان ڕەوانە کردووە.
هێزی دەریایی هیند بڵاوی کردووەتەوە کە دوو ناوی شەڕکەری ناسراو بە "ئای، ئێن، ئێس چنای" و "ئای، ئێن، ئێس سۆناینا"ی بۆ ئەمنییەتی دەریایی، ڕەوانەی کەنداو کردووە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشە لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران، هیچ وڵاتێکی دیکە لە ناوچەدا پارێزراو نابێت.
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئامریکا و ئێران بووەتەوە هۆی ئەویکە وڵاتانی ناوچەکە بۆ پاراستنی ئەمنییەت و بەڕەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەگەری هەر مەترسی و هەڕەشەیەک لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، ئامادەکاری بکەن.