کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باخاتەکانی هەنجیری گوندی "زەردە" له "داڵاهۆ'' خەریکە وشک دەبن

12:58 - 7 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەر بەشێک زۆر لە خەڵکی گوندی ''زەردە'' لە بەردەم بینای پارێزگاریی کرماشان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

داواکاریی ئەوان ئەوە بووە کە هەرچی زووتر بە هانایانەوە بچن چونکە خەریکە باغ و بێستانیان لەبەر بێ‌ئاوی وشک بێت. بەری دارەکان لەبەر بێ‌ئاوی زەرد هەڵگەڕاوە.

خەڵکی ئەو گوندە لە بەردەم بینای پارێزگاریی کرماشان کۆ بوونەتەوە و لقێکش لە داری هەنجیریان پێ بووە کە وشک بووە.

خەڵکی گوندی "زەردە" دەڵێن بژیوی ژیانی ٢٥٠ خانوار لەنێو دەچێت. ئەوان دەڵین مافی هەمووی خەڵكە کەڵک لە سەرچاوەکانی داهات بکات.

گوندی زەردە زیاتر لە ٢٠٠ شەهیدی بێ دیفاعی هەیە کە بە دەستی سەدام گیانیان لەدەست داوە. ٤٠٠ کەسیش هەر بەو هۆیەوە تووشی کەمئەندامی بوونە.

پارێزگاری کرماشان وتوویەتی ٣٠٠ هەزار کەس لە کرماشان لەگەڵ بێ ئاوین و ئەگەر کارێک نەکرێت توشی قەیرانی جیدی دەبینەوە.