![](/weney-mallperr/12610.jpg)
کوردستان میدیا: سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی دژی کردەوەی میلیشاکانی حەشدی شەعبی هەڵوێستی توندی گرت و ڕایگەیاند کە خاکی کوردستان جێگای حەشدی شەعبی نییە و دوبارهی دهكهینهوه ئیزن نادەین کە هێزەکانی دەرەوەی کوردستان بێنە نێو دوزخورماتوو و هێزەکانی ئاسایس و پۆلیس ئەو شوێنە دەپارێزن و خەڵک حەشدی شەعبی بە پێویست نازانن.
لە لایەکی دیکەوە دوای ڕێکكەوتنی نێوان بەرپرسانی کورد لەو ناوچەیە لەگەڵ حەشدی شەعبی بڕیار درا کە دیلەکان بگۆڕنەوە و هەتا ئێستا ١٥ دیلی کورد لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوه ئازاد کراون و ٧ کەسی دیکەش هەر لە دەستی حەشدی شەعبیدا ماونەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشكرا بوو حەشدی شەعبی لەگەڵ سپای قودسی ڕێژیمی ئێران دانیشتنی هەبووە و تەقینەوەی لە نێو خەڵکی سڤیلدا ئەنجام داوە كه بە هۆیەوە چەندین کهسی لەو ناوچەیه کوژراون.
هەرچەند بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوەیە دەڵێن کە دەستی دەرەکی لەو تەقینەوانەدا هەیە و دەیانهەوێ ڕەوشی ئەو هەرێمە و نێوانی کورد و تورکمەنی شیعە لەو هەرێمە تێک بدەن بەڵام هەندێک لهبەرپرسانی کورد لەو ناوچەیە دەڵێن کە شەڕ ناسنامەی ئەو ڕێکخراوەیە و دەیانهەوێ کە کورد لەو ناوچەیە دەر بکەن.