کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی ئاو و ئاوڕۆکانی شارەکانی کوردستان باش نییە و خەڵک تووشی نەخۆشیی بوونه

17:16 - 7 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بە سەدان کەس لە خەڵکی شاری "سەقز" ژەهراوی بوونه.

 هه‌ر كه‌سێک كه‌ تووشی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بووه‌ لانیکەم چه‌ند ڕۆژ ده‌خایه‌نێت‌ هەتا باری تەندروستیی باش دەبێت و نه‌خۆشه‌كان لاواز دەبن و ڕاده‌ی‌ كێشیشیان داده‌به‌زێت‌. هەروەها نه‌خۆشییه‌كه‌ ته‌مه‌ن ناناسێ‌ و نه‌خۆشه‌كان ته‌مه‌نیان له‌ یه‌ک ساڵه‌وه‌ تا پیری‌ تێدایه‌.

هەتا ئێستا به‌رپرسانی‌ نه‌خۆشخانه‌ هیچ زانیاریی و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان لەو پەیوەندییەدا بڵاو نه‌كردووەته‌وه‌ و خه‌ڵک بەنیسبەت ئەم بابەتەوە نیگه‌رانن.

سەرەڕای شک و گومانەکان لەسەر پیسبوونی ئاوی نێو شار هەتا ئێستا هۆکاری ئەو نەخۆشییە نەزانراوە.

لە لایەکی دیکە ماوەی یەک مانگە ئاوی خواردنەوەی دوو کۆڵانی نارینی ٧ و ٨ی گەڕەکی "موسکـ"ـی شاری "مەریوان" پیسە و بۆنی ناخۆشی لێدێت و خەڵک بە ناچاری کەڵک لەو ئاوە وەردەگرن.

خەڵکی گەڕەکی "موسک" داوایان لە بەرپرسانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆ کردووە ئاوڕێک لەم کێشەیە بدەنەوە.

بە وتەی خەڵکی ئەو دوو کۆڵانە بە جێگای ئاوی نێو ماڵ ئەو ماوەیە ئاوی کانزاییان کڕیوە کە ئەویش بۆ تەندروستیی گورچیلە باش نییە.