کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی دژواریش پێش بە یارمەتیگەیاندن بە لێقەوماوان ناگرێت

12:22 - 21 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: چالاکانی مەدەنی لە شاری مەریوان، لە شوێنە ئەستەمەکانیشدا بە کۆڵ یارمەتی بۆ لێقەوماوان دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکانی مەدەنی لە شاری مەریوان، لە هیچ کۆسپ و تەگەرەیەک لە بەردەم یارمەتیگەیاندن بە لێقەوماوان خۆ نابوێرن و یارمەتییەکان بۆ لێقەوماوانی لوڕستان بە کۆڵ بۆ ئەو شوێنانەی دەبەن کە دەسپێڕاگەیشتنیان زۆر ئەستەمە.

 پاش هاتنی لافاوەکان لە ئێران و کوردستان، بەتایبەت لە لوڕستاندا، کە خەسار و زیانێکی بەرچاویان لێ کەوتەوە، چالاکانی مەدەنی لە شارەکانی کوردستان بە دانانی کەمپینێک لە ژێر ناوی "زاگرۆس چاوڕێمانە" بە کۆکردنەوەی یارمەتی و شمەکە سەرەکییەکان بە هانای خەڵکی لێقەوماوەوە چوون.

هەر لەم پێوەندییەشدا، چالاکانی مەدەنی دامەزراوەی زاگرۆس لە سنە و هەروەها بەڕێوبەرانی کەمپەینی "زاگرۆس چاوەڕێمانە" لە سەقز، بە مەبەستی پشتیوانی لەم کەمپەینە و بەهاناوەچوونی خەڵکی لوڕستان یارمەتییە خەڵکییەکانیان بۆ لێقەوماوان بەڕێ کردووە.