کوردستان میدیا: بارودۆخی شاره‌کانی سووریه، پاش گه‌ڵاڵه‌ی ئاگربه‌ست، هێمن و ئارامه و رێبه‌رانی جیهان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی ئه‌و ئاگربه‌سته پێداگرن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی دویچه‌وێله و به پشت به‌ستن به سه‌رپه‌رستی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه، بارودۆخی ئه‌و وڵاته له سه‌رله به‌یانیی ئه‌مـڕۆ 24ی خاکه‌لێوه‌وه هێمنه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که تانکه‌کانی ئه‌رتشی رێژیمی سووریه له شاره‌کاندا وه‌ده‌ر نه‌که‌وتوون.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی ئاشتیی کۆفی عه‌نان، نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی، بۆ سووریه، ده‌بێ تێكـڕای هێزه‌کانی ئه‌رتشی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له شاره‌کانی ئه‌و وڵاته بچنه ده‌ره‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رێبه‌رانی وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست پێداگری ده‌که‌نه‌وه و له‌و بـڕوایه‌دان که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شێلگیرانه به‌دواداچوون بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریه بکات.
ئاگربه‌ستی رێژیمی سووریه بـڕیار بوو رێکه‌وتی 22ی خاکه‌لێوه به‌ڕێوه بچێت. له‌م دوو رۆژه‌دا که ئه‌گر به‌ست دوا که‌وتبوو، هێرشه‌کانی ئه‌رتشی رێژیمی سووریه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و دژبه‌رانی ئه‌و رێژیمه توندوتۆڵ‌تر ببووه‌وه.
توندوتیژی و نائارامییه‌کانی سووریه زیاتر له یه‌ک ساڵه ده‌ستی پێکردووه و هه‌تا ئێستاش ژماره‌ی قوربانیان و کوژراوانی ئه‌و نائارامیانه له 12 هه‌زار که‌س نزیک بۆته‌وه.
نائارامی و راپه‌ڕینی خه‌ڵکی سووریه له دژی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه به پیلان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و به پێچه‌وانه‌وه، رابوونی باقی وڵاتانی دیکه‌ی راپه‌ڕیوی ناوچه به شۆڕش و جیهاد ناو ده‌بات.