کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی ژیانی خەڵک لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ چل ساڵ پێش

18:17 - 7 خەزەڵوەر 2720

لەگەڵ ئەوەیکە دەسەڵاتی ڕووحانی دژایەتی گەڕانەوەی کۆپینی دەکرد بەڵام ئەم گەڵاڵەیە لەلایەن مەجلیسی ڕێژیمەوە پەسەند کرا.

"حەمید ڕەزا حاج بابایی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرنامە و بودجەی مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی کابینەی ڕووحانی ئەرکە لەسەر شانی کە ٣٠ هەزار میلیارد لە دارایی خۆی بۆ دابینکردنی کۆپین تەرخان بکات.

ناوبراو وتوویەتی هەموو داراییەکانی دەوڵەت بۆ خەڵکە و دەبێ حکوومەت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک تەنانەت بینای مەجلیسیش بفرۆشن .

لەلایەکی دیکەوە "عەلی ڕەبیعی"  وتەبێژی کابینەی ڕووحانی وتوویەتی حکوومەت هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی نییە و گەڵاڵەی وەها ڕەزامەندی دەم و دەستی و تاڵی درێژماوەی بە دواوە دەبێت.

ئیدعای کاربەدەستانی ڕیژیم بۆ نەبوونی داهاتی حکومەت لە کاتێکدایە کە ئەو ڕێژیمە بە دەیان گرووپی تووندئاژۆی لە دەرەوەی سنوورەکانی چەکدار کردووە و ساڵانە  تێچوویەکی  زۆر بۆ ڕاهێنانی ئەم گرووپە نیابەتییانە خەرج دەکات.