
لە حەوتووی ڕابردووە شەپۆلێکی بارانبارین شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە و لە زۆربەی شارەکان بارانێکی بەلێزمە باریوە.
لە زۆربەی شارەکانی کرماشان، ورمێ و ئیلام لافاو لە شەقامەکان هەستاوە.
بارینی تەرزە لە بۆکان زیانێکی قورسی بە بەوەرزێڕان و باخدارانی گوندەکانی بۆکان گەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکانی کەشوهەواناسی، پلەی گەرما زۆر دانابەزێت و پرکە پرکە باران دەبارێت. هەروەها هەورەتریشقە و "با" لە هەندێک شارەکان بەهێز دەبێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە باران لە کوردستان نەباری و ئەوە یەکەمجارە شەپۆلێکی بارانی بەخۆڕ کوردستان بگرێتەوە.
ئەو شەپۆلە بارینە هەتا کۆتایی حەوتوو بەردەوام دەبێت و ڕێژەی بارینەکان لە شارەکانی کوردستان جیاواز دەبێت.