کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارینی بەفر شاری "دڵفانـ"ـی سپیپۆش کردووە

12:14 - 30 رێبەندان 2720

شەوی ڕابردوو بەفرێکی قورس لە شاری " دڵفان" باریوە و بووەتە هۆی گیرانی ڕێگاوبانەکان و خەڵک تووشی کێشەی هاتوچۆ بوونە.

بەهۆی بارینی بەفر ڕێگای هاتوچۆی ٣٠٠ گوند پچڕاوە و ساردیی هەوا و خزبوونی ڕێگاوبانەکان هاتوچۆی نێوان شارەکانی دژوار کردووە.

"نورەدین دەرمنان" فەرمانداری شاری "دڵفان" وتوویەتی: "لەنێو شاری "دڵفان" ٢٠ سانتی میتر بەفر و هەروەها لە شوێنە شاخاوییەکان یەک میتر باریوە".

هەروەها بەرقی ١١٠ گوند لە شاری "دڵفان" پچڕاوە و نزیک بە ٢٥٣ کەسیش لەنێو بەفردا ماونەتەوە.