کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بازاڕچەی "ئەسغەری" لە مەهاباد ئاگری گرت و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە

11:21 - 25 رێبەندان 2720

لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا بەشێکی زۆری بازاڕچەی کۆنی "ئەسغەری" لە مەهاباد سووتا و بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری ماڵی و هەروەها چەندین برینداری لێ کەوتەوە.

ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان کاتژمێر ١٢ی شەو بەشێکی بەربڵاوی بازاڕچەی کۆنی "ئەسغەری" لە مەهاباد لە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەریندا دەسووتێت و بەم هۆیەوە چەندین کەس بریندار دەبن و زیانێکی زۆری ماڵی وەبەر دووکاندارانی ئەو بازاڕچەیە دەکەوێت.

بەپێی سەرچاوەکان گڕی ئاگرەکە بە ڕادەیەک زۆر بووە کە سەرەڕای ئاگرکوژێنەوەی مەهاباد لە چەند شوێنی دیکەوە تیمی فریاکەوتن بۆ کۆنترۆڵ و کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە ڕەوانەی ئەو بازاڕچەیە کرابوون.

بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە زیاتر لە ٣٠ی لەسەدی ئەم بازاڕچەیە دەسوتێت و زیانێکی زۆری لێ دەکەوەێتەوە کە هەتا ئێستا بەراورد نەکراوە.

هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە هەتا ئێستا بەفەرمی ڕوون نەبووتە، بەڵام خەڵک باس لەوە دەکەن کە ئەم بازاڕچەیە لەلایەن چەند کەسی سەر بە ڕێژیم ئاگری تێبەردراوە و هەتا بەو بیانووییە دۆخێکی ئەمنییەتی زیاتر بەسەر شارەدا زاڵ بکەن.

بازاڕچەی کۆنی "ئەسغەری" یەکێک لە بازاڕە گرینگەکانی مەهابادە کە کەلوپەلی بیانی تێدا دەفرۆشێت و ساڵانە لە شارەکانی ئێران و کوردستانەوە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لەو بازاڕە دەکەن.

هاوکات هەر لە مەهاباد لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لە "باغی مکائیل" کە سەیرانگا و  شوێنێکی گەشتیارییە لەلایەن کەسانی گومانلێکرا ئاگری تێبەردەرێت و بەشێکی زۆری دەسوتێت.