کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بازاڕی نەوت، كوردستان و عەرەبستان لە دژی ڕووسیە

15:18 - 22 رەزبەر 2715

كوردستان میدیا: كوردستانی عێراق و عەرەبستانی سعوودی لە بازاڕی دابینكردنی نەوت لە ئورووپای ڕۆژهەڵات، تەنگیان بە ڕووسیە هەڵچنیوە.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای ڕووس نەفتی ڕووسیە ڕایگەیاند كە عەرەبستان دەستی كردووە بە دابینكردنی نەوتی خاو بۆ پۆڵاند (لەهستان) و جارێكی دیكەش وڵاتێكی بەرهەم‏هێنەری نەوت لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەچێتە بازاڕێكەوە كە بە شێوەی نەریتی هیی ڕووسیەیە.

هەواڵنێریی ڕۆیتێرز لە مۆسكۆ بڵاوی كردەوە، شەر بە مەبەستی هەبوونی پشك لە بازاڕدا، وڵاتانی هەناردەكەری نەوتی لە سەرانسەری دنیادا بەرەنگاری یەكتر كردۆتەوە و وڵاتانێكی ساماندار ـ وەكوو عەرەبستان ـ نرخەكانی خۆیان دابەزاندووە بۆ ئەوەی بچنە نێو بازاڕە نوێیەكانەوە و زۆرجاران ئەم كردەوەیە بە زەرەری ڕووسیە دەشكێتەوە.

بە گوتەی كارناسانی بازاڕی نەوت، مەجارستانیش بە تایبەتی هاوردەكردنی نەوتی لە هەرێمی كوردستانی باشوورەوە بۆ وڵاتەكەی زیاد كردووە، ئەو كردەوەیەش بە قازانجی كۆمپانیای نەوتی ئۆرالی ڕووسیە نیە.