کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بازاڕییان و نەخۆشانی تالاسمی لە چەند شاری ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

12:40 - 25 جۆزەردان 2722

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردان بازاڕییان و نەخۆشانی تالاسمی لە چەندین شاری ئێران سەبارەت بە دۆخی خراپی ژیان و ئابووریی داڕماوی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بازاڕییان لە شارەکانی "ئەراک، کازەروون، میناب و ئیسفەهان" سەبارەت بە هەڵکشانی ماڵیاتی بەشی کەرتی تایبەت بە داخستنی دووکانەکانیان ناڕەزایەتیی خۆیان سەبارەت بەم دۆخە نیشان دا.

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە نەخۆشانی تالاسمی لە شاری تاران سەبارەت بە نەبوونی دەرمان بە کوالێتیی باش، بە کۆبوونەوە لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی ئەو شارە ناڕەزایەتیی خۆیان بەم شێوەیە دەربڕی.

بە وتەی "یوونس عەرەب" بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پشتیوانی لە نەخۆشانی تالاسمی، ئەو نەخۆشانە لە ڕێکەوتی ٢٨ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووەوە چاوەڕوانی ئەوەن لە دەرمانی هاوەردەییان بگاتە دەست، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کارێکیان بۆ ئەنجام نەدراوە.

"محەممەد حەیدەری" بەڕێوەبەری گشتیی پیشووی دەرمان و خۆراکی ڕێژیم داواکاریی نەخۆشانی تالاسمی سەبارەت بە هاوردەکردنی دەرمانی هاوردەیی بێ‌بنەما وەسف کردووە.

لە ماوەی یەک ساڵدا ٧٠ نەخۆشی تالاسمی بەهۆی نەبوونی دەرمانی باش گیانیان لەدەست داوە.