کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەپێدانی ڕێگایانە

14:54 - 31 بانەمەڕ 2721

ده‌زگای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دژی گەلییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار و شاخ بە مەبەستی پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکانی بۆکان و مه‌هاباد، سەردانی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد دەکەن.

کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەیانیی پێنجشەممە ۳۰ بانەمەڕی ۱٤۰۰،  چەکدارە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێڕێیانی بورهان لە نێوان ئاواییەکانی بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ بۆسە دادەنێنەوە و ته‌قه‌ له‌ تیمه‌كه‌ ده‌كه‌ن کە پێشمەرگەکان بەمەبەستی پارێزگاری لەخۆیان بەگژیان دادێنەوە.

 لە تێکهه‌ڵچوونێکی بەرگریکارانەی کورت ماوەدا چەند چەکداری ڕێژیم دەکوژرێن و بریندار دەبن.

بەداخەوە لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکەدا پێشمەرگەی شاخ "ئەنوەر نەسیریی چیانە" ناسراو بە "سمکۆ مەحمەڵ" و پێشمەرگەی شار "هاوڕێ سوهراب خەدیریپوور" ناسراو بە "شاخەوان" خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون.

 تێکۆشەرانی تری دێموکرات لە بۆسەکە دەرباز بوونه و شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێهێشت.

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی