کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانکی جیهانی پێوەرێکی بۆ هەژاری لە ئێراندا دیاری کردووە

11:21 - 4 رەشەمه 2719

بانکی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، هەر بنەماڵەیەکی ٤ کەسی ئەگەر کەمتر لە ٣ ملیۆن و ٣٦٠هەزار تمەن داهاتی بێت، هەژارە.

"داوود سووری"، شرۆڤەکاری بابەتە ئابوورییەکان وتوویەتی، ئەو پێوەرە جیهانییە کە بانکی جیهانی بۆ هەژاری دەستنیشانی دەکات، ٢ دۆلار لە ڕۆژدایە بۆ هەر تاکێک، کە ئەو پێوەرانەش موناقەشەی زۆریان لەسەرە، بەڵام پێوەرێکە کە دەتوانین ئاستی هەژاریی وڵاتان بەو پێیە بسەنجێنین.

ئەوڕۆ نرخی ٢ دۆلار لە ئێراندا بەرابەرە لەگەڵ ٢٨ هەزار تمەن، کەوابوو بۆ بنەماڵەیەکی ٤ کەسی ئەو تێچووانە ١١٢ هزار تمەنە کە بۆ یەک مانگ دەکاتە ٣ ملیۆن و ٣٦٠ هزار تمەن.

واتا ئەگەر داهاتی بنەماڵەیەکی ٤ کەسی کەمتر لە ٣٦٠ هزار تمەن بێت، هەژاریی تەواو بە هەژمار دێت.

هەندێک لە ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە داهاتی هەر بنەماڵەیەکی ئێرانی، مانگانە ١ ملیۆن تمەنە کە هەر بەپێی ئەو پێوەرەی بانکی جیهانی، ئێران زۆر خوارتر لە هێڵی هەژارییە و ٣ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار تمەن بۆ زۆرێک لە بنەماڵەکان ژمارەیەکی زۆرە.