کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانکی خوێنی مەهاباد لەگەڵ کەمیی خوێن بەرەوڕوو بووەتەوە

13:40 - 29 بانەمەڕ 2722

"داوود نەسر" بەڕێوەبەری بنکەی ڕاگواستنی خوێنی مەهاباد سەر بە پاریزگای ورمێ ڕایگەیاندووە، پاشکەوتی خوێن لەو بانکەیە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و پێویستە بە زووترین کات خوێنی پێویستی بۆ دابین بکرێت.

بە وتەی ناوبراو، کەمیی خوێن لە بانکی خوێنی مەهاباد هەموو گرووپە خوێنییەکان دەگرێتەوە. لە ئێستادا هاووڵاتییان زۆر بە کەمی بۆ بەخشینی خوێن سەردانی بانکەکانی خوێن دەکەن.

بانکی خوێنی مەهاباد سەرەڕای دابینکردنی خوێنی نەخۆشخانەکانی مەهاباد خوێنی نەخۆشخانەکانی شارەکانی باشووری پارێزگاش دابین دەکات.