کوردستان میدیا: ماڵپه‌ڕی بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێران، هه‌ک کراوه و گومانی ئه‌وه ده‌کرێ هێرشی سایبێریی کرابێته سه‌ر.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کاری ئێران، تۆڕی ئێنترنێتیی ناوخۆی بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێران به ته‌واوه‌تی بچڕاوه و له کونترۆڵدا نه‌ماوه.
کارناسانی پێوه‌ندییه‌کان له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتوویانه، ئه‌م جۆره هه‌ک کردنانه که ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌خایه‌نێت درخه‌ری هێرشی سایبێری بۆ سه‌ر بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێرانه.
به‌رپرسی بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێران، پێشتر گوتبووی، له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجدار کردنی یارانه‌کان، ٣٥٠ هه‌زار هێرشی سایبێری بۆ سه‌ر بانکی ناوه‌ندیی ئێران کراوه.
پێشتر له هێرشێکی سایبێریی وێکچووی ئه‌مه، هێرش بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ئه‌نجام درابوو.
ساڵی رابردووش ڤایرۆسێک به‌ناوی ستاکس نێت به‌شێک له دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێرانی کرده ئامانج که دواتر روون بووه‌وه ئه‌و ڤایرۆسه سیخوڕی بووه و له‌مه‌ڕ خه‌سار لێدان له به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران درست کراوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران