کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانکەکان لە کرماشان ڕێگری سەرەکیی کارگە بەرهەمهێنەرەکانن

13:28 - 26 بانەمەڕ 2720

بانکەکان لە کرماشان بەهۆی ڕووننەبوونی گڕێبەست و سوودی لەڕادەبەدەر بەنیسبەت کارگە بەرهەمهێنەرەکان، هۆکاری سەرەکیی داخستنی کارگە بەرهەمهێنەرەکانن.

یەکە بەرهەمهێنەرەکانی کرماشان بۆ چالاکیی بەردەوامیان، پێویستییەکی زۆریان بە ئاسانکاری و یارمەتییە بانکییەکان هەیە؛ سوودی قورس، گەرەنتیی زۆر و لەمپەڕ دروستکردنی زیادە لەلایەن بانکەکانەوە بۆ کارگەکان، ڕێگرن لە بەردەوامیی چالاکیی بەرهەمهێنەران.

لە پارێزگای کرماشان شارەکگەلێکی زۆر بوونیان هەیە کە بەهۆی لەمپەڕ سازکردنی بانکەکانەوە پێش بە چالاکییان گیراوە یان دەستیان بەسەردا گیراوە.

هەروەها بانکەکانی کرماشان بە کەڵک وەرگرتن لەوە کە چیتر کارگەکان توانای دانەوەی قیستی مانگانەیان نییە، لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو کارگەیانەیە و بە زووترین کات دەیانخاتە موزایدەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کرماشان یەکێک لە بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانە و دەبا بۆ هەرچی زیاتر ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی ئەو پارێزگایە، هەموو ئاسانکارییەک لەلایەن بانکەکان و دامودەزگاکانی ڕێژیمەوە بخرایەتە خزمەتی کارگە بەرهەمهێنەرەکان و قەیرانی بێکاری چارەسەر بکرایەت.