کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی سەردەشت بۆ دادگا

16:44 - 28 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: مامۆستایەکی ئایینی و پێشنوێژی گوندی شێوە ئیبراهیمی سەردەشت بانگهێشتی دادگا کرا.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، مامۆستا سەلام گوڵنەواز پێشنوێژی گوندی شێوە ئیبراهیمی سەردەشت بانگهێشتی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینیی ورمێ کراوە.
998.jpg

بەگوێرەی نامەیەک کە بە دەستی ناوبراو گەیشتووە، دەبێ ئەمڕۆ، رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی خۆی بە دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی بناسێنێت.
لەو نامەیەدا هیچ ئاماژەیەک بە تۆمەت و هۆکاری بانگهێشتنی مامۆستا سەلام گوڵنەواز، نەکراوە.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران