کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی باینگان به هۆی سکاڵای ئیداره‌ی په‌روه‌رده، بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای جه‌زایی جوانڕۆ کرا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی باینگانی سه‌ربه شاری پاوه به‌ناوی وریا فه‌ره‌همه‌ند له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای جوانڕۆوه بانگهێشت کراوه.
به‌پێی بانگهێشتننامه‌یه‌ک که به ده‌ستی وریا فه‌ره‌همه‌ند گه‌یشتووه، ده‌بێ ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردان، خۆی به لقی ١٠١ی جه‌زایی دادگای جوانڕۆ بناسێنێت.
ناوبراو به‌هۆی سکاڵای ئیداره‌ی په‌روه‌رده له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی شتی درۆیین و به لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتیی خه‌ڵک له وێبلاگه‌کانی، جوانرود امروز، جوانرود فرادا، اورامانات امروز، اورامانات فردا، پاوه امروز و پاوه فردا بانگهێشت کراوه.
وریا فه‌ره‌همه‌ند له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی موکریان، پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وێبلاگانه ره‌ت ده‌کاته‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران