کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانە؛ بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:47 - 3 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕ ئەندامانی نهێنیی حیزب لە چەندین ناوچە لە شاری بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکییەکەیان لێ بەڕێوە چووە بریتین لە بناری "کێلە سپی" لە ناوچەی "ئۆغەڵ" و هەروەها دووڕێیانی "سیاومە" لە شاری بانە.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزب بە دانانی ئاڵای کوردستان پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردووەتەوە و ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ بەڕێوەبردنی هەر ئەرک و چالاکییەکی حیزبی.