
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و دانیشتووانی شاری "بانە" بەنیسبەت قەیرانی ئاوی خواردنەوە، لە پارکی ناوەندیی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا و لە کاربەدەستانی پەیوەندیدار داوایان کرد کە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.
به‌پێی سەرچاوەکان، ئه‌و کۆبوونهوەیە له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌نجومه‌نی "پاژینـ"ـی بانه‌وه ڕێک خراوه.
کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی "پاژین"، چالاکانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی شار، لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدارییان کردووە و به واژۆکردنی نامەیەک خوازیاری جێبه‌جێکردنی خواسته‌کانیان بوون.
ماوەی چه‌ند مانگه دانیشتووانی بانه له‌هەمبەر دۆخی خراپی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئەو شارە ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام لەلایەن کەسانی پەیوەندیدارەوە هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.