کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانە ڕۆژی پێشمەرگە بەرز ڕادەگرێت

10:43 - 18 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بانە، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی ٢٦ی سەرماوەز، "ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان"، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا کە ١٧ لە سەر ١٨ی سەرماوەز بەڕێوە چوو بە  نووسینی درووشمی "٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆز بێت"، ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

خاکیپۆشانی دێموکرات لە شاری بانە، لە ڕێگای ئەنجامدانی ئەو چالاکییەوە، ئەمەگداری و وەفاداریی خۆیان بە هێزی پێشمەرگە و باسکی بەهێزی گەل ڕاگەیاندووە.