کوردستان میدیا: باوكى شه‌هیدێكی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان و كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٩ی خاكه‌لێوه، "محه‌ممه‌دسه‌عید جه‌لالی"، كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگ و جێگه‌ی ڕێزی سه‌رجه‌م خەڵکی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان و باوكی شه‌هید "ستار جه‌لالی" و برای شه‌هید "سه‌بری جه‌لالی" و هەروەها خاڵۆی شه‌هید دارا ئیسلامدووست، شەهیدانی ڕزگاریی کورد و کوردستان، له ته‌مه‌نی ١٠١ ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو كه له لای تێکۆشەران و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دیمۆكرات و له نێو خه‌ڵكی ناوچەکە به "لالۆ سه‌عه" بەناوبانگ بوو، وێڕای هەبوونی پرستیژێكی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆگری سه‌رسه‌ختی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد و حیزبی دێموكرات بوو و هەتا دواچرکەکانی ژیانی به ئاواتی بەئامانج گه‌یشتنی ئه‌و خه‌باته بوو و گەورەترین هیوای ژیانی، سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی کورد بوو.
هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری لالۆ سەعە، بەردەوام له ڕیزەکانی شۆڕشدا بەشدارییان بووە و هەنووکەش دوو کچ و برایەکی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات‌دا ماون و چه‌ندین كه‌سیشیان لەم ڕێگایەدا بریندار و كه‌مئه‌ندام بوون.
ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە، هه‌میشه ماڵه‌كه‌ی بنكه و جێی حەسانەوەی پێشمه‌رگه بووه و خۆیشی هاوشان له‌گه‌ڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی له نێو ڕیزه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا بووە و هەتا دوایین هه‌ناسه هه‌ر وه‌فادار به‌و ڕێگا و ڕێبازه مایەوە.
شایانی باسە، تەرمی لالۆ سەعە، لە هەمان ڕۆژدا، له نێو ئاپۆڕای خه‌ڵكی ئه‌مه‌گناسی نه‌وسوود و هه‌ورامان به خاك ئەسپێردرا.
بەم بۆنەوە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو، خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.