ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ''عەبدوڵڵا ڕۆیان'' (درەخشانی) ناسراو بە ''عەبدوڵڵا سوور'' باوکی دوو شەهیدی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بە ناوەکانی شەهید'' محەممەد و ڕەسووڵ دەرخشانی'' بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "عەبدوڵڵا'' خەڵکی گوندی ''قەڵات'' سەر بەناوچەی ''نەڵێنـ''ـی پیرانشار بووە.
ناوبراو کەسایەتییەکی دیار، خۆشناو، نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێز و متمانەی ناوچەی ''نەڵین و گەدە'' بووه.
شەهید ''محەممەد درەخشانی'' دوای ئەوەیکە پەیوەست بە ڕیزکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە لە ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزە دژە گەلییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ''باوەلە'' شەهید بووە.
گڵکۆی شەهید ''محەممەد درەخشانی'' لە ''بەدراوێـ''ـیە.
هەروەها کوڕێکی دیکەی کاک ''عەبدوڵڵا'' بە ناوی شەهید ''ڕەسووڵ درەخشانی'' ساڵی ١٣٤٩ لە گوندی قەڵات لەدایک بووە و داوتر پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە.
شەهید ''ڕەسووڵ درەخشانی'' ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە ''گردەشینان'' لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرکانی ڕێژیمی ئێران تێکڵ بە کاراوانی شەهیدان بووە.
گڵکۆی ناوبراو لە |قەڵاتـ"ـی نەڵێنێیە.
تەرمی کاک ''عەبدوڵلا'' لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.