ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر کاک "مستەفا خدری" باوکی شەهید "حەسەن خدری" خەڵکی گوندی "سیوچ"، سەر بە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "مستەفا" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و هەتا کۆتایی ژیانی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.
شەهید "حەسەن خدری" ساڵی ١٣٤٧ لە گوندی "سیوچـ"ـی شاری بانە لەدایک بووە و بە پلەی تەشکیلاتیی کادری دەرەجە ٤، هەتا کاتی شەهیدبوونی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بە شانازییەوە دژی داگیرکەر خەباتی کرد.
دەرەنجام شەهید "حەسەن" لە ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە شەڕ دژی داگیرکەرانی کوردستان لە ناوچەی سەقز تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.
تەرمی کاک" مستەفا" لە گوندی "سیوچ" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی کاک "مستەفا" دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.