کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهید "غالب عەلیزادە" لە سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:44 - 30 رەزبەر 2721

ڕێکەوتی ۲٦ی ڕەزبەری ۱٤۰۰ی هەتاوی، کاک "ئەحمەد عەلیزادە"، خەڵكی گوندی "ژنێن" و  باوکی شەهید "غالب عەلیزادە"، لە ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا کۆچی دوایی کرد.

کاک "ئەحمەد" لەنێو خەڵکدا جێگای باوڕ و متمانە بوو کە هەمیشە بە سەربەرزییەوە باسی لە کۆڕە شەهیدەکەی دەکرد.

شەهید "غالب"، لە ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی لەدایک بووە. لە تەمەنی لاوەتیدا پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە کۆمیتە شارستانی مەریوان سازمان دراوە.

ناوبراو بەهۆی لێهاتووییەوە، وەکوو جێگری دەستەی کۆماندۆ دیاری کراوە.

سەرئەنجام شەهید "غالب" ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی، لە شاری سلێمانی بە دەستی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی بە ناوی "کۆڵنەدەر" تێرۆر کران.

گڵکۆی ناوبراو لە "باینجانـ"ـە.

تەرمی کاک "ئەحمەد" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.