ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "محەممەدئەمین باڵەکی" باوکی شەهید "خالید باڵەکی" خەڵکی شاری "مەهاباد"، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "محەممەدئەمین" لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ لەدایک بووە و کەسێکی خۆشناو نیشتمانپەروەر بووە و بەهۆیەوە چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت کراوە و ئازار دراوە.
ناوبراو تا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.
تەرمی کاک "محەممەدئەمین باڵەکی" لە شاری "مەهاباد" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.