ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، کاک "شەریف شاهی" ناسراو بە "شەریفی حاجی ڕۆستەم" باوکی شەهید "هەمزە شاهی"، خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری "شنۆ" لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید "هەمزە شاهی" ساڵی ١٣٤٥ لە گوندی "سینگان" لەدایک بووە و ساڵی ١٣٧١ چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە. بەداخەوە شەهید "هەمزە" ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٧٥ لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان، لە گوندی "نەڕزیوێ" سەر بە شاری "شنۆ" وێڕای چوار هاوڕێی پێشمەرگەی شەهید بووە.
کاک "شەریف" کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بووە و بەهۆی ئەو تایبەتمەندییانە و هەروەها ئەوەی کە باوکی شەهید بووە لەلای خەڵکی ئەو گوندە زۆر خۆشەویست بووە و ڕێزی تایبەتییان لێ گرتووە.
کاک "شەریف شاهی" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان و کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
تەرمی "کاک شەریف" ڕۆژی شەممە، لە گۆڕستانی "فەقێ شاڵ" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.