ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "ئەبووبەکر محەممەدسووری" باوکی شەهید "ڕەسووڵ محەممەد سوورە"، خەڵکی شاری "پیرانشار" بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید "ڕەسووڵ محەممەدسوورە" لە شەڕ و دەرگیرییەکدا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی "گڕگاسێ" سەر بە "پیرانشار" شەهید بووە.
تەرمی کاک "ئەبووبەکر" لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.