کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهید "ڕەسووڵ مستەفاپوور" لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

12:46 - 13 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، حاجی "مستە مستەفاپوور" باوکی شەهید "ڕەسووڵ مستەفاپوور" ناسراو بە "ڕەسوول مستە" لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "مستە" لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاویدا شورای هەڵبژاردنەکانی حیزبی دێموکرات بووە. لە ساڵەکانی ٦٠ هەتا ٦٨ی هەتاوی، بەهۆی چالاکییە حیزبییەکانییەوە چەندین جار دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە کراوە. ماڵی ناوبراو شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە. حاجی "مستە" هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.

شەهید "ڕەسووڵ مستەفاپوور" ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی "سێگردکان" لەدایک بووە. ناوبراو بەهۆی لێهاتووییەوە توانیویەتی ببێتە فەرماندە "لک" و بۆ گەل و نیشتمانەکەی خەبات بکات.

دەرەنجام شەهید "ڕەسووڵ" لە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ١٣٦٨ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شوێنێک بە ناوی "دووسەر و پانەسەر" تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

حاجی "مستە" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی "مستە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.