کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی گەلاوێژ، ''محه‌ممه‌دعه‌لی محه‌ممه‌دی''، باوكی شه‌هید ''حوسێن محه‌ممه‌دی''، ناسراو به ''حوسێن چۆمهڵوویی''، له ته‌مه‌نی ٧١ ساڵیدا، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كرد.
شه‌هید "حوسێن"، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی، ڕێكه‌وتی ٣٠ی گه‌لاوێژی ١٣٨٨ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌هیدان ''سەیفوڵا دوونیایی''، ''یوسف فه‌قیهی'' و''ئازاد به‌رایی''، دوای دوو ڕۆژ شه‌ڕی قاره‌مانانه له‌گه‌ڵ ڕێژیمی تێرۆریستپه‌روه‌ری ئیسلامیی ئێران، له نێوان گونده‌كانی ''تومارقامیش'' و ''كولته‌په''، تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدان بوو.
کاک ''محەممەدعەلی''، له‌نێو ئاپۆڕای خه‌ڵكی گوندی چۆمه‌ڵوو و ناوچه‌كه، له گۆڕستانی چۆمه‌ڵوو به‌خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.