کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:03 - 18 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، ''دەروێش حوسێن نۆوین'' باوکی شەهید ''عەلی نۆوین'' خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕ ماڵاوایی لە ژیان کرد و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید عەلی نۆوین، کادری پلە ٤ی حیزبی دێموکرات، ساڵی ١٣٤٢ ی هەتاوی، لە شاری شنۆ لە دایک بووە و لە ٤ی پووشپەڕی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا، لە چیای سیر شەهید بووە و لە مەندەدۆڵ بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.