کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:48 - 31 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی هەینی، ٣٠ی خاکەلێوە، کاک ''حەسەن عومەری''، باوکی شەهید ''مەجید عومەری''، خەڵکی شارۆچکەی زێوە، لە ناوچەی مەرگەوەڕ سەربە شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید مەجید عومەری، ناسراو بە مەلا مەجید، لە ساڵی ١٣٥٦ لە شارۆچکەی زێوە لە دایک بووە.

نابراو ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٧٥، لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا، لە گوندی نەرزیوێ سەر بەشاری شنۆ شەهید دەبێت و گڵکۆکەی لە گوندی خاڵتاوێ سەر بە شاری شنۆیە.

تەرمی کاک حەسەن عومەری، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

بەم بۆنەوە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.