کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان کۆچی دوایی کرد

12:38 - 7 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی شەممە، ٣١ی خاکەلێوە، کاک ''سەعید زێوەیی''، باوکی شەهید ''جەلیل زێوەیی'' خەڵکی شاری سەردەشت، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید جەلیل زێوەیی، لە ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی، لە شاری سەردەشت لە دایک بووە.

نابراو دوای ئەوەی کە لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بە دیل گیرا لە ڕێکەوتی ٩ی سەماوەزی ساڵی ١٣٨٢ی هەتاویدا، لە شاری ورمێ لە سێدارە درا و تێکەڵ به کاروانی شەهیدان بوو.

 تەرمی کاک سەعید زێوەیی، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

بەم بۆنەوە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.