کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی سورخەڵاتی گەل کۆچی دوایی کرد

10:50 - 12 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهید میرزا عەبدوڵای نیشکۆڵان بەهۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد و لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە بە خاک ئەسپێردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، حاجی سمایل زەبیحی ناسراو بە حاجی سمایلی نێشکۆڵان باوکی شەهید میرزا عەبدوڵا خەڵکی گوندی نێشکۆڵانی سەردەشت بە هۆی پیری و بەساڵاچوویی کۆچی ‌دوایی کرد.

ناوبراو لە هەموو تەمەنیدا شانازی بە ڕێگە و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و وەک پاڵپشتێکی ڕاستەقینەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوی دەرکردبوو.

تەرمی ناوبراو لە‌نێو ئاپۆڕای گەرمی خەڵکی ناوچە بە ‌خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

شەهید میرزا عەبدوڵای نیشکۆڵان جێگرهێزی گیاڕەنگ بوو کە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە شەڕێکی نەخوازراودا لەگەڵ دوژمنانی ئازادی لە بوردوومە گیانی ئازیزی پێشکەش بە بارەگای پڕسەروەری کرد و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی سماییل سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.