کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:10 - 13 سەرماوەز 2720

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی مام "ڕەسووڵ حەمە مورادی" باوکی شەهید "نادر حەمە مورادی"  خەڵکی گوندی " پاشبڵاغ " سەر بە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید " نادر حەمە مورادی" لە ساڵی ١٣٤٤ لە گوندی " پاشبڵاغ " سەر بە شاری بۆکان لەدایک بووە .

ناو براو لە سازماندەهیی حیزبدا توانیویەتی ببێتە سەرپەل و لە ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانیدا کەسێکی شۆڕشگێڕ و دڵسۆز بووە.

شەهید "نادر حەمە مورادی" لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی " پاشبڵاغ "  تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک "ڕەسووڵ حەمە مورادی" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.