ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ هەتاوی مام "محەممەد شێرخانی" ئەندامی حیزب و باوکی شەهید "ڕەحمان شێرخانی" لە گوندی "باییندەرێـ"ـی سەر بە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مام "محەممەد شێرخانی" بەهۆی ئەوەی کە کوڕێک و برازایەکی بە ناوی "هیدایەت شیرخانی" لە ڕیزی شۆڕشدا شەهید ببوون، هەمیشە جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.
هاوکات مام محەممەد بۆخۆشی بە فەرمی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و یەکێک لەو کەسانە بووه کە بڵاوکەرەوەی بیری دێموکرات لەنێو خەڵکدا بووه.
شەهید "ڕەحمان شێرخانی" لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەست بووە بە ڕیزی شۆڕش لە حیزبی دێموکرات. ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمان بوو و لە هیچ فیداکارییەک بۆ گەل و خاکەکەی خۆی نەدەبوارد. سەرەنجام لەو ڕێگایەدا گیانی پاکی دانا و چووە ڕیزی کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدانەوە.
تەرمی "مام محەممەد شێرخانی" لەنێو ئاپۆرای خەڵکی گوندی "باییندەرێ" و ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی "شێرخانی" و خەڵکی ناوچەکە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.