کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "بۆکان" کۆچی دوایی کرد

11:57 - 19 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، حاجی"خەلیل ڕەحیمیان" باوکی شەهید "جەلیل ڕەحیمیان"  خەڵکی شاری "بۆکان"، دوای تەمەنێک پڕسەروەری بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی"خەلیل" کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر و سەربەرز بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە بوو.

شەهید "جەلیل ڕەحیمیان" ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی "قالوێ" لەدایک بووە.

ناوبراو بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان چەکی پێشمەرگایەتی لەشان کرد و وەکوو کادری کۆمیتەی شارستانی "بۆکان" و ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی "پیرمحەممەد"ی بۆکان ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "جەلیل" لە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ١٣٧٠ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە گوندی "حوسێن مامە" تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

حاجی "خەلیل" هەتا دواهەناسە وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە شاری "بۆکان" بە ئاڵای کوردستان و لۆگۆی تیشک TV بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.