کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "مەهاباد" کۆچی دوایی کرد

13:31 - 19 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "عەبدولخالق خامچی" باوکی شەهید "خوسرەو خامچی"  خەڵکی شاری "مەهاباد"، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کا ک"عەبدولخالق خامچی"  کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

شەهید "خوسرەو خامچی" ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە " مەهاباد" لەدایک بووە.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و ئەرکی حیزبیی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "خوسرەو" لە ڕێکەوتی  ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی  دیکتاتۆری ئێران، لە گوندی "سەید ئاوا" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

کاک "عەبدولخالق" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە شاری "مەهاباد" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "عەبدولخالق" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.