کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد

17:49 - 29 جۆزەردان 2721

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان کاک ''حوسێن هورمۆزی'' باوکی شەهید ''عوسمان هورمۆزی'' خەڵکی گوندی ''ئارنێ'' سەر بە شاری نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''حوسێن'' کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

شەهید ''عوسمان هورمۆزی'' ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی ''ئارنێ'' سەر بە شاری نەغەدە لەدایک بووە. دوای ئەوەیکە لە تەمەنی لاوەتیدا پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەبێت وەک پێشمەرگەیەک ئەرکی خۆی بەڕێوە دەبات.

نابراو ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شەڕ و تێکهەڵچوون دژی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید دەبێت و تەرمی پیرۆزی لە گوندی ''بابخاڵاوێ'' بە خاک دەسپێردرێت.

تەرمی کاک "حوسێن" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک ''حوسێن'' دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.