کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە نەغەدە کۆچی دوایی کرد

11:59 - 18 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ، کاک "مەحیەدین ڕەسووڵی" باوکی شەهید "عەبدوڵڵا ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "خەلیفەلیان" سەر بە شاری نەغەدە بەهۆی بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک "مەحیەدین" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی بوو.

شەهید "عەبدوڵڵا ڕەسووڵی" پێشمەرگەی ئازا و چاونەترسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی خاک و نیشتمان لە گوندی "خراپە"ی شاری پیرانشار شەهید کرا.

کاک "مەحیەدین" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک "مەحیەدین ڕەسووڵی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.