کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "ورمێ" کۆچی دوایی کرد

13:39 - 31 جۆزەردان 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "نەبی فەرنیا" باوکی شەهید "ناسر فەرنیا"، خەڵکی گوندی "ماوانە" و دانیشتووی "باڵۆ"ی ورمێ، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "نەبی" پیاوێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەر و سەربەرز بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕەکەیەوە بوو.

شەهید "ناسر فەرنیا" ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لەدایک بوو.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و وەکوو "جێگرپەل" ئەرکی حیزبیی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "ناسر" لە ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی، لە شوێنێک بە ناوی "ئاڵیاوا"ی تورکیە کەوتە کەمینی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

گڵکۆی ناوبراو لە "پاگەنگـ"ـدایە.

کاک "نەبی" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.