کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:43 - 8 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوە مام "عەبدولڕەحمان بێ باک" باوکی شەهید "کەریم بێ باک" خەڵکی گوندی "هێیە" سەر بە شاری شنۆ بەهۆی نەخۆشی لە شاری سۆران سەر بە کوردستانی باشوور دوای تەمەنێکی سەربەرزانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام "عەبدولڕەحمان بێ باک" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

شەهید "کەریم بێ باک" ساڵی ١٣٤٢ لە گوندی "هێیە" سەر بە شاری شنۆ لەدایک بووە. ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا بووە و کاتی خۆی لە هێزی "سمکۆ" سازمان دراوە.

شەهید "کەریم" ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٦٣ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا لە شوێنێک بە ناوی "جەمیلانی سەرشاخان" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

تەرمی ناوبراو لە "بازاڕگە" ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان کراوە.

هەروەها تەرمی مام "ڕەحمان" لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی شاری سۆران بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مام "ڕەحمان بێ باک" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.