کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:15 - 26 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندان کاک "عەلی ئیسماعیلی" باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەلی باوکی شەهید ''خەلیل ئیسماعیلی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵكی ناوچەکە بوو.

شەهید "خەلیل ئیسماعیلی" لە گوندی "قۆجە" سەر بە ناوچەی هەوشار لەدایک دەبێت.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان چەکی پارێزگاریی لە نیشتمانەکەی هەڵدەگرێت.

ناوبراو بەهۆی لێهاتوویی توانی پلەی کادری دەرجە ٤ وەربگرێت.

شەهید خەلیل ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٦٥ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا دژی دوژمنانی کوردستان لە شوێنێک بە ناوی "دارتوو" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

گڵکۆی ناوبراو بێسەروشوێنە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.