کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

16:20 - 28 رەشەمه 2719

کاک "عەبدوڵڵا ڕەحیمی" باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمە سۆفی "عەبدوڵڵا ڕەحیمی" باوکی شەهید "عوسمان ڕەحیمی" لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا گیانی بە گیان ئافەرین ئەسپارد.

شەھید "عوسمان ڕەحیمی" پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ساڵی ٧٤ی هەتاوی لە ھێرشێکی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی باشووری لە  گوندی "جێژنیکان" سەر بە شاری هەولێر لە گەل چەند ھاوسەنگەری دیکەی شەھید کران.

شەهید عوسمان ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لە گوندی "پووشاوێ" سەر بە شاری شنۆ لەدایک بوو. شەهید عوسمان ڕێکەوتی٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٧٤ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێرانەوە تێرۆر دەکرێت.

تەرمی سۆفی عەبدوڵڵا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.