باوکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٣١ی پووشپەڕ، کاک ''ئەحمەد ڕەحمانی'' باوکی شەهید ''ئیبراهیم ڕەحمانی'' لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
شەهید ''ئیبراهیم'' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی، لە گوندی ''حەوتەوانە'' سەر بە مەهاباد لەدایک بووە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٦٩ لە دەرگیری لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران شەهید بووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک ''ئەحمەد'' دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.